سەرۆكی چین بۆ سەرۆک کۆماری عێراق: ئامادەین پەرە بە هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ عێراق بدەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی چین پەیامێك ئاڕاستەی د. لـەتیف رەشید سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دەكات و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ عێراق دوپاتدەكاتەوە و راشیدەگەیەنێت، گرنگییەكی زۆر بە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی چین و عێراق دەدات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: ئەمڕۆ شی جینپینگ سەرۆكی چین پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی د. لەتیف ڕەشید كرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری عێراق.

سەرۆكی چین رایگەیاند، ئامادەن پێكەوە كار لەگەڵ سەرۆك كۆماری نوێی عێراق بكەن بە ئامانجی بەهێزكردنی هاوبەشی ستراتیجی نێوان هەر دوو وڵات.

سەرۆكی چین ئامادەیی خۆی و وڵاتەكەی بۆ كاركردنی پێكەوە لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق دەربڕیووە بە ئامانجی بەهێزتركردنی هاوبەشی ستراتیجی نێوان عێراق و چین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا