پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، کارتی کورت خایەن لەناوبراوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ی ئەیلولی 2021 کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کارتی کورت خایەن بە ئامادەبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لەناوبراوە.
ئاماژەیان بەوەشدا، ئەو کارتانەی لەناوبران هی ئەو کەسانە بوون کە داتایان بۆ دروست کرابوو، بەڵام پێداچوونەوەی بۆ نەکرابوو لە ساڵی 2013ەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە 17ی ئایاری ڕابردوودا، ڕایگەیاند نزیکەی 5ملیۆن کارتی کورتخایەنی دابەش کردووە لە نێوان دەنگدەراندا.