قوباد تاڵەبانی: ململانێی ناتەندروستی حزبی داهاتووی هەرێمی خستووەتە مەترسییەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لە هەولێر پێشوازیكرد لە جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تاوتوێ كران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی دووشەمە 5ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەچوو، سەبارەت بە كێشە و ناكۆكییە ناوخۆییەكانی كوردستان هەردوولا هاوڕابوون كە دەبێت لایەنە سیاسییەكان ئەزمون لە ناكۆكییەكانی رابردوو وەربگرن و پەلە بكەن لە چارەسەركردنی كێشەكان.

لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند لە كاتێكدا كە هەرێمی كوردستان لە دۆخێكی سیاسی و ئابوری باشدا نییە، پێویستە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندی هاوڵاتییان هەموو لایەكمان بەرپرسیارانە هەنگاوبنێین بۆ چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكییەكان.
جێگری سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەشكرد زۆربەی كێشەكان كێشەی حزبی و شەخسین.

وتیشی ئەم جۆرە لە ململانێ و قۆڵبادانی حزبی و شەخسی ناوماڵی كورد زیاتر پەرت دەكات و داهاتووی هەرێمی كوردستانی خستووەتە مەترسییەوە.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانیش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند ئێمە هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بەرێوەبچێت، تەنها پێداگربووین لەسەر ئەوەی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد و ئازاد و دادپەروەرانە بێت.

داواشیكرد لایەنە سیاسییەكان گفتوگۆكانیان دەست پێ بكەنەوە بۆ ئەوەی كارئاسانی بكرێت تا لە ماوەیەكی نزیكدا و بە باشترین شێوە هەڵبژاردنەكان بەڕێوەبچێت.

سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداش جێگری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، ئەگەر كێشە ناوخۆییەكانی كوردستان چارەسەر بكرێت كاریگەری دەبێت لەسەر بەهێزتر بوونی پێگەی هەرێم لە بەغدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا