پێکدادانی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوز برینداری لێکەوتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەختی عێراق پشێوی دروست بوو و بەگوێرەی زانیارییەکانیش بریندار هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە لەمیانی خۆپیشاندانی وانەبێژان لە بەغدای پایتەختی عێراق، پشێوی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ناوچەی سەوزدا دروست بوو.

خۆپیشاندەران داوایان دەکرد بڕیاری 315 بیانگرێتەوە، دواتر وردە وردە دۆخەکە گرژی تێکەوت و بەهۆیەوە پێکدانان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروست بوو و لانیکەم چوار کەس بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، دەسەڵاتدارانی ئەمنی بڕیاری داخستنی ئەو دەروازەیەی ناوچەی سەوزیان داوە کە دەکەوێتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

بڕیاری 315 کۆمەڵێک میکانیزمی تێدایە کە چارەسەری دۆخی فەرمانبەرانی گرێبەست و ئەو کەسانە دەکات کە کرێی ڕۆژانەیان لە دەزگا حکومییەکاندا هەیە و ئەو کەسانەی بڕیارەکە دەیانگرێتەوە سودمەند دەبن لە پێدانی زەوی و قەرز و کەفالەت و خولەکانی ڕاهێنان و پاداشت و چەند ئیمتیازێکی دیکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا