پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، “بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشانمان لەناو سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوریای دیموکرات”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە جۆ بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “ڕێکخراوی داعش تێوەگلاوە لە کوشتنی ئەمریکی و ئێزدییەکان”، هاوکات، ستایشێکی زۆری ئەو هێزە سەربازییانەشی کرد کە توانیان ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی، سەرکردەی داعش لە سوریا بکوژن.
بایدن لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەو سەرکردەیەی داعش کە لەسەر دەستی ئەمریکییەکان لە ئیدلب لە سوریا کوژرا، دوای ئەوەی گەماڕۆدراوە خۆی تەقاندووەتەوە و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوشتووە و لە ڕوبەڕوبوونەوەی یاسا هەڵهاتووە.
ئاشکراشی کرد، “بڕیارماندا بە هێرشی ئاسمانی نەیکوژین، تا زیانی مرۆیی نەکەوێتەوە، بۆیە لەڕێی دابەزینی ئاسمانییەوە ئەبو ئیبراهیممان کردەئامانج، ئەمەش لە تەواوی جیهاندا شەرەفمەندانەترین ئۆپەراسیۆنە و کۆتا جار لە زیندانەکەی حەسەکە کاریپێکرا”.
ساڵی 2019 کاتێک ئەبوبەکر بەغدادی، سەرۆکی پێشووی داعش کوژرا، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قورەیشی وەک سەرکردەی نوێی ڕێکخراوەکە بە جێگرەوەی بەغدادی دیاریکرا.