ئەنجومەنی دادوەری ژمارەیەك دادوەر دادەمەزرێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان فەرمانی دامەزراندنی 47 دادوەری نوێی بۆ دادگاكانی هەرێمی كوردستان دا.

بەپێی فەرمانەكە ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری ژمارە (71 لە 1/12/2021) و پشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (272)ی ساڵی 2021 و بەپێی نووسراوی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان/دیوان ژمارە (د-1099 لە 5/9/2021) و بەدیكردنی گشت مەرجەكانی یاسایی، بڕیار درا بە دامەزراندنی 47 دادوەر بۆ دادگاكانی تێهەڵچوونەوەی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و كەركوك-گەرمیان.

لە فەرمانەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، دامەزراندنی ئەو دادوەرانە دوای تەواوكردنی خولی سێیەمی پەیمانگەی دادوەریە، كە ژمارەیان (47)ـە و دوای رێوڕەسمی سوێندخواردنیان لەبەردەم سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری، لەو شوێنانەی كە بۆیان دەستنیشان كراوە دەست بە كاردەبن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا