توركیا گه‌مارۆی كۆبانێ ده‌دات

پۆڵه‌تیك پرێس:
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات ئاشكرایده‌كات، توركیا ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریكا بۆ گرتنی عەین عیسا و گەمارۆدانی كۆبانێ ده‌قۆزێته‌وه‌.

لەمیس عەبدوڵڵا، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی توركیا له‌ ڕۆژئاوای كوردستان به‌ میدیای په‌كه‌كه‌ی وتووه‌، “توركیا به‌چه‌كی قورس هێرشده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی عه‌ین عیسا كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی تیادایه‌”.

لەمیس عەبدوڵڵا پێیوایه‌، ڕوسیا به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌، هاوكات داواده‌كات، كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی بێدەنگی بشكێنن لە بەرامبەر هێرشەكانی توركیا.

به‌وته‌ی هاوسەرۆكی ئەنجومەنی جێبەجێكاری كانتۆنی فوڕات، خه‌ڵكی عه‌ین عیسا ده‌یانه‌وێت به‌مانگرتن و هه‌ڵوێستی جه‌ماوه‌ریی، دژی هێرشه‌كانی توركیا بوه‌ستنه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی كاتی هێرشه‌كه‌ی توركیا له‌میس عه‌بدوڵڵا پێیوایه‌، توركیا ماوەی گواستنەوەی دەسەڵات لە ئەمریكا بۆ گرتنی عەین عیسا و گەمارۆدانی كۆبانێ ده‌قۆزێته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا