بایدن سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەسەر ڕۆشنایی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران، ئەم هەفتەیە ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.

لە نوێترین لێدوانیدا بایدن ئاماژەی بەوەکرد، ئەمریکا ئەم هەفتەیە سزای نوێ بەسەر ئەو لایەنانەدا دەسەپێنێت کە توندوتیژیان دژی خۆپیشاندەران کردووە.

وتیشی، بەردەوام دەبین لە لێپێچینەوە لە بەرپرسانی ئێران و پشتیوانی ئێرانییەکان دەکەین لە دەستەبەرکردنی مافی خۆپیشادان بەشێوەیەکی ئازادانە.

باسی لەوەشکرد، ئەمریکا نیگەرانە لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بە بەردەوامی توندوتیژی دەکەن دژ بە خۆپیشاندەرانی ئێران لەنێویشیاندا خوێندکاران و ژنان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا