پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دیناری عێراقی بەهێزترە لە دۆلار و داوا لە هاوڵاتیان دەكات دۆلار نەكڕن چونكە نرخەكەی دەگەڕێننەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رۆژی سێشەممە 31_1_2023 لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی عێراق رایگەیاندووە، حكومەتەكەی لە هەوڵەكانی بەردەوامە بۆ گەڕاندنەوەی دۆلار بۆ نرخی فەرمی و لەئێستاشدا دۆلار بە نرخی فەرمی بۆ بازرگان و خاوەنكارەكان بەردەستە كە بەشێوەیەكی شەرعی بازرگانی دەكەن.
وتیشی: دیناری عێراقی بەهێزترە لە دۆلار، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەكات دۆلار نەكڕن، چونكە حكومەت نرخەكەی دەگەڕێنێتەوە بۆ نرخی فەرمی خۆی.