پۆڵه‌تیك پرێس:
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای رونکردنەوە لە وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ پۆڵه‌تیك پرێس نێردراوه ئاماژه به‌وه‌دراوه، “زیاد لە سەرچاوەیەک بە تۆڕەکەمانیان راگەیاندوە کە گومان هەیە وەزیری تەندروستی بەدەر لە رێنماییەکان خوێندنی تەواوکردبێت”.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی ده‌شڵێت “هەر بە گوێرەی ئەو سەرچاوانە، د سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، کاتێک بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر بوە، هاوکات سەرقاڵی خوێندنی دکتۆراش بوە، بۆیه بە بۆچۆنی ئێمە، خوێندنی دکتۆرا ئەگەر بە رێک‌وپێکی و بێ پێچ و پەنا و ئاسانکاری نازانستی بکرێ ئەوا کاتی تەواوی دەوێت”.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوكه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو، رەنگە لە هیچ شوێبێکی دنیادا ڕوینەدابێ کە کەسێک لەیەک کاتدا دکتۆرا بکات و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگایەکی گەورەی وەکو هەولێر بێت، هاوکات، ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین، هیچ ڕێنماییەک نیە کە بوار بەم جۆرە لە هەڵسوکەوتە بدات”.
تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی له‌كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت “داوا لە وەزیری تەندروستی دەکەین کە بە زوترین کات ڕونکردنەوە لەسەر ئەم بابەتە بدات، بە پێچەوانەوە هەمو رێگا مەدەنییەکان دەگرینە بەر بۆ گەیشتن بە ڕاستیەکان”.