پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاوکردەوە و دەڵێت، بڕیاردرا لە مانگی ئەیلولەوە مانگانە 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێردرێت و بانکەکانی رافیدەین و رەشید و بازرگانی ئەو پارەیە بەقەرز بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرن.
لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دیوانی چاودێری دارایی وردبینی لە ژمارەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندبووانی چاودێری کۆمەڵایەتی هەرێم دەکات و دەبێت لەماوەی 30 رۆژدا وردبینی ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی پێبهێنرێت.