بافڵ جەلال تاڵەبانی: نامانەوێت خاکەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی سێیەمین رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ ستیفن بیگن، جێگری پێشووی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جێگری سەرۆکی کۆمپانیای بۆینگ کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامیی هەماهەنگی و هاریکارییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەمریکا جەختیلێکرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و کارکردنی پێکەوەیی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکاندا.

لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، پەرۆشیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ یەکخستنی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لە پێناو پاراستنی سەقامگیریی سیاسی لە ناوچەکە دووپاتکردەوە و رایگەیاند، هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو پاراستن و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان، نامانەوێت خاکەکەمان ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان و ئاسایشی خەڵکەکەمان بکەوێتە مەترسییەوە.

لەبەرامبەردا ستیفن بیگن بەڕێزەوە هەوڵ و هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلالی بۆ پاراستنی تەبایی و ئاسایشی عیراقی وەبیرهێنایەوە و وتی، خۆشبەختم لە سەردانەکانمدا بۆ عیراق لە نزیکەوە سەرۆک مام جەلالم بینیووە و گفتوگۆمان لەبارەی پرۆسەی سیاسیی وڵاتەکە کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا