هۆڵندا عێراقییەک و پێنج کەسی دیکەی بەتۆمەتی “تیرۆر” دەستگیرکرد

پۆڵەتیک پرێس

دادگای هۆڵندا، شەش پیاوی بە تۆمەتی پلاندان بۆ هێرشێکی “تیرۆرستی” بەرفراوان دەستگیرکرد کە لەلایەن پیاوێکی عێراقییەوە سەرکردایەتی دەکرێن.

لەوبارەیەوە دادگای رۆتەردام لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو پیاوانە لە پلانیاندا بووە لەڕێی چەکی کڵاشینکۆفەوە هێرش بکەن و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٨، هەوڵیانداوە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بتەقێننەوە.

دەشڵێت، هەر شەش پیاوەکە دەستگیرکراون و ماوەی سزادانیان لەنێوان ١٠ بۆ ١٧ ساڵدایە، هاوکات سەرۆکی کۆمەڵەکە کە بە رەچەڵەک عێراقییە سزای ١٧ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەو پیاوانە هەوڵیانداوە کەسانی مەدەنی و پۆلیس لە هۆڵندا لەڕێی هێرشی خوێناوییەوە بکەنە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر کەسانی بێتاوان بکەنە قوربانی.

ئەوەش هاتووە، بەهۆی دەستوەردانی دەزگای ئەمنی حکومەتی هۆڵندا لە کاتی گونجاودا، ئەو پیاوانە نەیانتوانیوە پلانەکانیان جێبەجێ بکەن.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا