وەزارەتی تەندروستی هەرێم هۆشداریی لە نەمانی ڤاكسین دەدات

ئەم بابەتە 232 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیان دەكات ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەربگرن، وتەبێژی وەزارەتەكەش هۆشداریی دەدات بەوەی دواتر هەرێم و عێراق ڕوبەڕووی گرفتی بەدەستهێنانی دەبنەوە.

لە ئێستادا بڕێكی زۆر ڤاكسین گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان، بەڵام هاووڵاتیان وەك پێویست ئەو ڤاكسینانە وەرناگرن، رۆژ بەرۆژیش ئامارەكانی توشبوون بەكۆرۆنا ڕوو لەزیادبوونە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاندووە، پارساڵ لەو کاتانە هیوای هەموومان ئەوە بوو کەی ڤاکسین بەرهەم دێت ، ئێستا کەلەبەردەستە بەڵام دوودڵی لەوەی وەریبگری، ئەو ڤاکسینەی بەردەستە ئەمە باشترینە، ئەگەر ئێستا دەرفەتت هەبێت بۆ وەرگرتنی لەوانەیە دواتر نەتوانی بە ئاسانی وەریبگری، زۆربەی ووڵاتە زلهێزەکان کێشەی رێژەی دابینکردنی ڤاکسینیان هەیە لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەکان، بۆیە هەموو ئەگەرێک چاوەڕوانکراوە.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ رۆژی دواتر بڕۆن ڤاکسینەکە وەربگرن و کەسانی بە ساڵاچوانت هانبدەن بۆ وەرگرتنی، چاوەڕوان مەکە بۆ ئاگادارکردنەوە، لە هەمان کات مەڵێ ئەم جۆرە نا و ئەم جۆرە، ستافی راهێنراو رێنماییەکانت بە دروستی پێدەڵێن پێش و دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکەت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک