پۆڵەتیک پرێس
سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە شیعەکان دەکات.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ ی ئایاری ٢٠٢١، داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لایەنە سیاسیە شیعەکانی کرد بەمەبەستی گفتوگۆو باس کردن لە لێکەوتەکانی دەستگیرکردنی قاسم موسڵح، یەکێک لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی.
سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، کازمی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ داوای لەلایەنە شیعیەکان کردووە، کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی هێرشکردنە سەر ناوچەی سەوز و دەستگیرکردنی قاسم موسڵح بکەن.
ئەم داوایەی کازمی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی ئەمنی، قاسم موسڵحی لەناوچەی دۆرەی باشوری بەغدا دەستبەسەر کرد و دواتر ڕایگەیاند بە تۆمەتی گەندەڵی و تیرۆر دەستگیرکراوە.
لەدوای دەستگیرکردنی ئەو فەرماندەیەی حەشد، کۆمەڵێک ئۆتۆمبێلی سەربازی حەشدی شەعبی چوونە دەروازەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا و لەناوچەکەدا بڵاوبوونەوە،