لە سلێمانی پرۆژەیەکی گرنگی رێگەوبان راگەیەندرا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

پرۆژەیەکی گرنگی رێگەوبان لە شاری سلێمانی جێبەجێدەکرێت و پێشبینیدەکرێت بەتەواوبوونی پرۆژەکە، قەرەباڵغی و لۆدی سەر شەقامەکان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (21-12-2023)، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “لە درێژەی پلان و بەرنامەی چارەسەرکردن و کەمکردنەوەی کێشەی هاتووچۆو قەرەباڵغی؛ سەرۆکایەتیمان پڕۆژەی (بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب)ی راگەیاند”.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی ژمارە (193 لە 26\10\2023) بە دەستخۆشییەوە لە لایەن کۆمپانیای (خۆرەتاو) بە گوژمەی 5 ملیار و 727 ملیۆن و 428 هەزار و 609 دینار لە ماوەی (365) رۆژدا جێبەجێ دەکرێت”.

شایەنی باسە، ئەم بەرزە پردە، بەشی ناوەوەی شەقامی مەلیک مەحمود و گەڕەکی رزگاری بە ناوچەی پیشەسازییەوە دەبەستێتەوە. هەروەها بە جێبەجێکردنی ئەم بەرزەپردە، یوتێرنی ناوچەی پیشەسازی سەر شەقامی مەلیک مەحمود دادەخرێت و لە رێگەی ئەم بەرزە پردەوە گەڕانەوە و یوتێرن لەو ناوچەیەی شەقامی مەلیک مەحمود دەکرێت بەمەش دەبێتە هۆی نەهێشتنی کێشەی هاتووچۆ و ئەو قەرەباڵغییەی کە لەو ناوچەیەدا هەیە.

May be an image of map and text

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا