سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکاندا دەگیرێت

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، رۆژی 25ی ئەم مانگە كە دەكاتە رۆژی یەك شەمە دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكاندا دەگرن.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند “ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پۆلیس و هاتوچۆی سلێمانی بە هاوبەشی بازگە دادەنێن لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو هەڵمەتە بۆ چەكی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش و سەرپێچی دیكەشە.

بەپێی ئامارە نافەرمییەكان، ژمارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان نزیكەی 20 هەزار ئۆتۆمبێل دەبن كە بەزۆری لەسنوری پارێزگای سلێمانین و لەچەند مانگی رابردوودا بەشێوەی قاچاخ هاوردە كراون.

دیارترین جۆری ئەو ئۆتۆمبێلانە لەجۆری كراونە كە بە مەلیكە ناودەبرێت و بەگشتی مۆدێلەكانیان لەخوار مۆدێلی رێگەپێدراوەوەیە بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل بەشێوەی یاسایی.

هەفتەی رابردودا بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی ئەو تۆمبێلانە دەكرا، ئەوەش نیگەرانی خاوەنی ئۆتۆمبێلەكان و بەشێك لە خاوەن پێشانگاكانی ئۆتۆمبێلی لێكەوتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا