ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای کۆمسیۆنی عێراق سەردانی هەرێم دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە15ی کانونی دووەم، وەفدێکی باڵای کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی هەولێر بکەن.

حەسەن هادی، ئەندامی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆن لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح ئاشکرایکرد،” وەفدەکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران و ژمارەیەک کەسی شارەزا پێکدێت و بریارە سبەینێ سێشەممە16ی کانونی دووەم، بەمەبەستی دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ شاندی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆببنەوە”.

ئاماژەی بەوەکرد، لەدوای دواخستنی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سبەینی لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

جەختیکردەوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

لەکاتێکدا، بڕیاربوو لە ڕۆژی 25ی شوباتی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام کۆمسیۆن لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند ناتوانن لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا