پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاردرا لە مانگی ڕەمەزاندا وەرگرتنەوەی پێشینە و قەرزەکانی هاوڵاتییان لە بانکە حکومییەکان ڕابگیرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە6ی ئادار، وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد،” بەپشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بڕیاردرا بۆ مانگی ڕەمەزان وەرگرتنەوەی قیستی مانگانەی پێشینە و قەرزەکانی فەرمانبەران و خانەنشینان، لە بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ڕابگیرێت”.
ئاماژەی بەوەکرد، بۆ مانگی ڕەمەزان بەهەمان شێوە لێبڕینی پارەی بیمە بۆ پێشینە و قەرزەکان لە کۆمپانیاکانی بیمە ڕادەگیرێن.
ڕوونیکردەوە، وەرگرتنەوەی قیستی مانگانەی قەرز و پێشینەکان و لێبڕینی پارەی بیمە لە سوودمەندبووان لەدوای مانگی ڕەمەزان دەستپێدەکاتەوە.