شارلی ئیبدۆ کاریکاتێری ئەردۆغان بڵاودەکاتەوە و تورکیا توڕە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکایەتی تورکیا بە توندی وەڵامی رۆژنامەی شارلی ئیبدۆی فەڕەنسی دایەوە لەدوای ئەوەی وێنەی کاریکاتێری ئەردۆغانیان بڵاوکردەوە.

فەخرەدین ئاڵتۆن سەرۆکی نوسینگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، رۆژنامەی شارلی ئیبدۆ کۆمەڵێک وێنەی کاریکاتێری سەرۆکی وڵاتەکەمانی بڵاوکردووەتەوە، ئێمە ئیدانەی ئەم هەوڵە دەکەین کە بانگەشەیە بۆ توندڕەوی کەلتوری و رقوکینە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم جۆرە هێرشە نابەرپرسیارە کە هیچ مانایەکی نییە تەنیا توندڕەوی و جیاکاری دەهێنێتە ئاراوە و داوا لە هەموو هاوڕێ ئەوروپییەکانمان دەکەین لە ئاست ئەم هێرشە بێنە دەنگ.

رۆژنامەی شارلی ئیبدۆی فەڕەنسی بەوە ناسراوە کە وێنەی کاریکاتێری ئیسلامی بڵاوکردووەتەوە، هەستاوە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کاریکاتێری رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا ئەوەش لەدوای ئەو ئاڵۆزییانەی ئەم دواییەی نێوان فەڕەنسا و تورکیا لەدوای کوژرانی مامۆستا فەڕەنسیەکە و نمایشکردنی وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری موسوڵمانان.

دوای کوژرانی ساموێل باتی مامۆستای مێژوو و جوگرافیا لە فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن چەندین لێدوانی دژی ئیسلام بڵاوکردەوە و دروشمی “توندڕەوی ئیسلامیی” خستەپاڵ بکەرانی رووداوەکە.

دواتریش، لێدوانەکانی ماکرۆن و دووبارە بڵاوکردنەوەی وێنەی کاریکاتێری پێغەمبەری موسوڵمانان لە فەڕەنسا توڕەیی وڵاتانی موسوڵمانی لێکەوتەوە و لەناویشیاندا تورکیا، بەجۆرێک وای لە ئەردۆغان کرد داوای بایکۆت کردنی بەرهەمی فەڕەنسی بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا