بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە

‏‎پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیكرد لە موسەنا سامەڕائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم و رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‏‎لە دیدارێكدا كە دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، یەكخستنی هەوڵەكان لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بەرێككەوتنێكی نیشتمانی تاوتوێكران.

‏‎لە دیدارەكەدا هەر سێ لایەنەكە لەسەر رەخساندنی زەمینەیەكی لەبار بۆ گفتوگۆی بونیادنەر كۆكبوون لەپێناو تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سیاسییە چەقبەستووە و بەدیهێنانی ئامانجە باڵاكان لەپێناو سەقامگیری و داهاتووی وڵات.

‏بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشە و رەوینەوەی گرژییەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، هەموو هەوڵەكانمان لەپێناو یەكخستن و یەكگرتوویی هێز و لایەنە سیاسییەكانە لەپێناو داهاتووی وڵات. ئەركی هەموولایەكە بەرپرسیارانە مامەڵە بكەن و داهاتووی وڵات نەخەنە مەترسییەوە، بەرژەوەندییە باڵاكان لەبەرچاو بگرن و ژیانی هاوڵاتییان نەكەنە قوربانیی ململانێ سیاسییەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا