بانکی ناوەندی بازاڕی پڕکرد لە دۆلار

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بانکی ناوەندی قەبارەی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد کە بڕەکەی دەگاتە زیاتر لە 214 ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2023، بانکی ناوەندیی عێراقی رایگەیاند کە بڕی 214 ملیۆن و 257 هەزار و 520 دۆلارییان بەشێوەی نەختینە و حەواڵە، خستووەتە بازاڕەکانەوە.

لەو بڕە پارەیەش 25 ملیۆن و 10 هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەییەو 189 ملیۆن و 247 هەزارو 520 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵەیە و بانکی ناوەندی بەسەر بازرگان و خاوەن پیشەوەرەکانی دەرەوەی وڵاتدا بەنرخی فەرمی بانکەکە دابەشیکردووە.

بانکی ناوەندیی عێراق بۆ هاوسەنگکردنی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار ژمارەیەک رێکاری گرتووەتەبەر، یەکێک لە رێکارەکانی بریتییە لە خستنەڕوویرۆژانەی بڕێکی دیاریکراو دۆلار بۆ پارەدارکردنی بازاڕەکان بە دۆلار بەنرخی فەرمی بانکی ناوەندی، کە هەر دۆلارێک بە 1320 دینار دەفرۆشێتە هاوڵاتییانو بازرگانان.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا