پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو پێنج پێشمەرگەیە كرد كە رۆژی شەممە لە رێگای دەربەندیخان _ سلێمانی بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە گیانیان لە دەستدا.
دەقی پرسەنامەكە:
دڵتەنگ و نیگەرانم بە گیان لە دەستدانی پێنج پێشمەرگەی قارەمان (تاهیر كاكەوڵا خەلیفە، سەروەر ئەنوەر مەحموود، ئەردەڵان جەمال مەجید، توانا نەسرەدین و جەمال جەلال) كە ئەمڕۆ لەكاتی گەڕانەوە لە ئەركەكەیان، لەرووداوێكی هاتوچۆدا گیانیان سپارد.
بۆ ئەم لەدەستدانە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە، هاوسەنگەر، هاوڕێیان و دانیشتووانی سەیدسادق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەخوای گەورە داواكارم رۆحی ئەو پێشمەرگە قارەمانانە شاد بكات و سەبووری و ئارامی بەهەموولایەك ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان