بنكەیەكی سەربازی توركیا لە هەرێم كرایە ئامانج

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە باشیك ژمارەیەك مووشەك ئاراستەی بنكە سەربازییەكانی سوپای توركیا لە ناوچەكە كران.

بەپێی زانیارییەكان ئێوارە رۆژی پێنج شەممە، چوار كاتیۆشا ئاراستەی بنكەی سەربازی سوپای توركیا لە باشیك كران.

تا ئێستا زەرەرە و زیانەكانی هێرشەكە نەزانراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، ئەو چوار كاتیۆشایە لە ناوچەی شەلالاتی سنووری پارێزگای نەینەوا ئاراستەی بنكە سەربازییەكەی سوپای توركیا كراون.

تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەكە رانەگەیاندووە.

توركیا بەبیانووی بوونی پەكەكە، چەندین بنكە و بارەگای سەربازی لە سەرخاكی عێراق هەیە بەتایبەتی لە سنوری هەرێمی كوردستان و بەردەوام بۆردوومان و تۆپبارانی خاكی هەرێم دەكات و ناوە ناوە هێرش و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا