كازمی دوو شاندی سەربازی رەوانەی توركیا و ئێران دەكات

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری بەرگری عێراق گەشتە توركیا و هاوكات شاندێكی فەرمی عێراقیش بە نووسراوێكی كازمییەوە گەشتە ئێران بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی سەربازی و سیاسی.

رۆژی یەكشەممە 27ی 12، جومعە عیناد جبوری وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی خەلوسی ئاكار، وەزیری بەرگری توركیا گەشتە ئەو وڵاتە.

هاوكات شاندێكی فەرمی عێراق بە نامەیەكی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق گەشتە ئێران.

شاندەكە ئەبو جیهاد ئەلهاشمی سەرۆكایەتی دەكات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی و سیاسی ئێران كۆببێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی هەماهەنگی هاوبەشی هەردوولا و دوایین پەرەسەندنەكانی ناوچەكە.

سەردانی ئەم دوو شاندە لەیەك رۆژدا لە كاتێكدایە كە رۆژی 18ی ئەم مانگە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی توركیای كرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا