هۆكاره‌كانی پشت گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش بۆ سه‌ر گۆڕه‌پانی سه‌ربازیی

پۆڵەتیك پرێس
ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بێزاركردنی هێزەكانی هاوپەیمانان و كێشەی تایفی و كێشە كۆمەڵایەتییەكان، بۆتە هۆی ئەوەی داعش لە خاكی عێراقدا دەست بەچالاكی بكاتەوە.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: “تاكە هێز كەبەردەوام بە بەزەمینی و بەئاسمانیش پاڵپشتی سوپای عێراق بووە هێزەكانی هاوپەیمانن، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەلایەن هەندێك لە گروپە چەكدارەكانی عێراقەوە خۆیان و باڵێوزخانەكەیان بەئامانج دەگیرێت، ئەوەش وایكردووە متمانەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەعێراق كەم ببێتەوەو خاوببنەوە لەچاودێری كردنی ئاسمانی عێراق و سەركوتكردنی چەكدارانی داعش”.

وتیشی:”ئەو بێزاركردنەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەناو خاكی عێراق و كەمبوونەوەی چالاكییەكانی هاوپەیمانان، وایكردووە چەكدارانی داعش خۆیان رێكبخەنەوەو بەردەوام بن لەچالاكییەكانیان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، داعش بەشێوەی هێز لەناو چووە بەڵام وەك چالاكی و وەك بیركردنەوە ماوه‌، پێویستە ئەوانەش بنەبڕبكرێن.

شەوی رابردو چەكدارانی داعش بەسود وەرگرتن لەسه‌ختی كەشوهەوا لەچەند لایەكی جیاوازەوە لەسنوری خواروی كەركوك، هێرشیانكردە سەرچەكدارانی سوپای عێراق و بەهۆیەشەوە ژمارەیەك لەهێزەكانی سوپای عێراق كوژران و بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا