نزیكەی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی دابیندەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت “حكومەت بودجەیەكی تایبەتی بە بڕی 480 ملیۆن دیناری بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانكرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تەموز، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند “لەپێناو گرینگیدان بە ڕەوشی تەندروستی هاوڵاتیانی هەڵەبجەی شەهید کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان،حكومەت رەزامەندی بۆ دابینكردنی بودجەیەكی تایبەت بە نەخۆشخانەكە داوە.

لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو بڕە پارەیە بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە خەرجدەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا