ئاسایش دوو تۆمەتباری دەستگیركرد كە ماوەی ساڵێكە خەریكی دزی كردنن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند و دەڵێت لەگەڵ دوو كەسی دیكە ماوەی ساڵێكە خەریكی دزیكردنن.

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، باندێكی دزیكردن كەپێكهاتبون لە چوار كەس، ماوەی ساڵێكە خەریكی دزیكردنن، دوو كەس لە تۆمەتبارەكان بەناوەكانی (م ، ج ، م ) و ( ڕ ، ج ، م ) كە دانیشتوی چەمچەماڵ ناحیەی شۆڕشن لەلایەن هێزەكانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیركران.

لە راگەیەندراوەكەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، تۆمەتبارەكان كوردن و دانیان بەوەدا ناوە كە لەسنوری ناحیەی پیرەمەگرون محاویلەیەكی كارەبا كە كارەبا دەگەیەنێتە باخی هاوڵاتیان، لێكردۆتەوە و پاشان پارچە پارچەیان كردوە و دزیویانە.

دزەكان ئاماژەیان بەوەشداوە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، ناحیەی تەكیەی جەباری و بانی مەقان چەندین دزی جۆراوجۆریان كردوە.

تۆمەتبارەكان بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوە دەستگیركراون و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان ڕاگیراون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا