ئاسایشی سلێمانی دوو تۆمەتبار بە ماددەی تیرۆر دەستگیردەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی حكومەتی عێراق دوو كەسی داواكراوی بە ماددەی تیرۆر لە سلێمانی و بەغداد دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە: لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە پێناو دابینكردنی ئاسایش و ئارامی و لە ئەنجامی كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی ورد و لە كارێكی پێكەوەیی بەڕێوەبەرایەتیمان و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و ئاسایشی/حكومەتی فیدڕاڵ، توانرا دوو داواكراوی هەڵاتوو لە یاسا بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیربكەن.

ئەوەشهاتووە، یەكێك لە داواكراوەكان لە شاری سلێمانی و دووەم داواكراو لە ناوچەی مەدائین لە بەغداد دەستگیركراوە كە ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا