قائانی بەپەلە گەیشتە بەغدا

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ دووشەممە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بە سەردانێکی نهێنی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

سەرچاوەیەک ئاماژەی بەوەکرد، هەر کە لە نیوەشەودا قائانی گەیشتووەتە بەغدا، لەگەڵ سەرکردایەتی میلیشیا شیعەکان کۆبووەتەوە.

ئەم سەردانەی قائانی دوای رۆژێک دێت لە هەوڵی شکستخواردووی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چێندراوەوە لە ناوچەی سەوز ماڵەکەی کرایەئامانج.

جێی باسە، تا ئێستا هیچ هێزێکی چەکدار بەرپرسیارێتی کردنەئامانجی کازمی نەگرتووەتە ئەستۆی خۆی، بەڵام هێرشەکە دوای چەند سەعاتێکی کەم لە هەڕەشەکەی عەسائیبی ئەهلی حەق بۆ سزادانی کازمیروویدا، لەدوای کوژرانی یەکێک لە سەرکردەکانی لەمیانەی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکان و جەماوەری هێزە دۆڕاوەکانی هەڵبژاردن لەنزیک ناوچەی سەوز.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا