باج لەسەر هاوردەی تەماتە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیاددەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی بەروبوومی ناوخۆیی، لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە لەڕێگەی هەرسێ دەروازە فەرمییەکانی پەروێزخان، حاجی ئۆمەران و باشماخ، باج لەسەر هاوردەکردنی تەماتە زیادکرا.

قاسم مەتلەبی، بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان سەر بە قەسری شیرین ئاشکرایکرد، “دوێنی دووشەممە دواین مۆڵەتی هەناردەکاران بوو بۆ هەناردەی تەماتە و داوای لە بازرگانە ئێرانییەکان کرد لە ئەمڕۆوە سێشەممە، ئەم بەرهەمە نەهێنن بۆ پەروێزخان، چونکە چیتر ڕێگە بە هەناردەی نادرێت”.

ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ساڵێک هەرێمی کوردستان بۆ پشتگیریکردن لە بەرهەمی ناوخۆیی خۆی، هاوردەی تەماتە قەدەغەدەکات.

لەکاتێکدا، هەموو ساڵێک وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردن لە بەرهەمی ناوخۆی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەم و بەرووبوومی ناوخۆییەکاندا، هاوردەکردن قەدەغەدەکات یان داوا لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی کوردستان دەکات باج لەسەر ئەو بەرهەمانە زیابکەن و لەئێستادا باج لەسەر هاوردەکردنی تەماتە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان زیادکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا