پلاسخارت: پێویستە بە هەموومانەوە عێراق لە قەیرانی ئاو رزگاربكەین

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق رایگەیاند: عێراق بەدەست قەیرانی ئاوەوە دەناڵێنێت و پێویستە چارەسەری ئەو كێشەیە بكەین.

جێنین هێنس پلاسخارت، نوێنەری نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، نەتەوە ‌یەكگرتووەكان بەشێكە لە كۆنفرانسی كەشوهەوا لە ‌عێراق، هەروەها هەستی بەوە كردووە كە چارەسەر كردنی قەیرانی ئاو لە عێراق پێویستە.

وتیشی: لەسەر هەموومان پێویستە بە بەیەكەوە كاربكەین، لەپێناو چارەسەركردنی قەیرانی ئاو، چونكە عێراق بەتیا ناتوانێت ئەوكارە بكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە، كۆنفرانسی كەشوهەوای عێراق لە ‌شاری بەسرە دەستیپێكرد، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەستی بەكارەكانی كۆنفرانسەكە كرد و بۆ ماوەی دوو رۆژیش بەردەوام دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا