“حكومەت و وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان بەشدارن لە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین”

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان “سەرپێچی و قۆرخكاری و هەڵە” ی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاشكرادەكات كە بوونەتە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین و نرخی یەك لیتر بەنزین لە 1000 دینار نزیك بووەتەوە.

عومەر گوڵپی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: ڕۆژ بە رۆژ نرخی‌ بەنزین گران دەبێت، بەجۆرێك نزیكبووەتەوە لە هەزار دینار بۆ لیترێك، شۆفێری‌ زیاتر لە یەك ملیۆن‌ و شەش سەد هەزار ئۆتۆمبیل، ناچارن ڕۆژانە باجی‌ ئەم گرانیە بدەن، حكومەتیش لە ڕێگەی‌ وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكانیەوە، نەوەك ڕۆڵی‌ نییە لە كەمكردنەوەی‌ نرخ، بەڵكو خۆی‌ گەورەترین گەندەڵی‌ دەكات بە قۆرخكاریی‌ لە پاڵاوتن ‌و دابەشكردنی‌ بەنزین، دیاریش نیە چەند لەو بەنزینە لە بازاڕو بەنایاسایی‌ بە نرخی‌ زۆر گران دەفرۆشرێتەوە!

بەپێی روونكردنەوەی ئەو پەرلەمانتارە بێت، گرنگترین (سەرپێچی‌‌، قۆرخكاریی، هەڵە)ی وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان لە بواری گرانبوونی نرخی بەنزین بۆئەوە دەگەڕێتەوە وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەكان بە قۆرخكاریی‌ بڕی‌ بیست هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە تەنها لە پاڵاوگەی‌ (كار) دەپاڵێوێت‌ و نایداتە هیچ پاڵاوگەیەكی‌ تر، كە ئەمە بۆخۆی‌ قۆرخكارییەكی‌ گەورەی‌ ئاشكرایە! و پێچەوانەی‌ بەرژەوەندی‌ گشتی‌‌ و هەموو یاسا بەركارەكانە.

باس لەوەشدەكات ئەو بڕە بەنزینەی‌ بەرهەمی‌ دەهێنێت، كە بڕەكەی‌ یەك ملیۆن لیتری‌ رۆژانەیە، دەیدات بە دوو كۆمپانیای‌ (سەن ئۆیڵ) و (كورد نەفت)، كە ئەمەش پێچەوانەی‌ هەموو یاسا بەركارەكانە و گەندەڵیەكی‌ ئاشكرای‌ وەزارەت ‌و بێبەشكردنی‌ كۆمپانیاكانی‌ ترە، هاوكات شارەكانی‌ تری‌ هەرێمیش.

عومەر گوڵپی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، وڵاتان كاتێك ڕووبەڕووی‌ گرانی ‌‌و خراپی‌ دۆخی‌ ئابوری‌ دەبنەوە، حكومەتەكانیان دەست بۆ كەمكردنەوەی‌ بڕی‌ باج‌ و ڕسومات دەبەن، بۆ ئەوەی‌ جوڵەی‌ بازاڕ زیاد بێت‌ و ئابوری‌ بگەشێتەوە، بە پێچەوانەوە، حكومەتی‌ هەرێم نەوەك باج كەم ناكاتەوە، بگرە باج ‌و ڕسوماتی‌ لەسەر سوتەمەنی‌ زیاد كردووە، ئەمەش بووەتە هۆی‌ ئەوەی‌ بازاڕ بە پێچەوانەوە جوڵە بكات، باجی‌ هەموو ئەم سیاسەتە چەوتەش هاووڵاتی‌ دەیدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا