مونا قه‌هوه‌چی: دووبارە بەنوسراو لایەنە سیاسییەكان لەسەر پرسی دەستور ئاگاداردەكەینەوە

پۆڵەتیك پرێس

سكرتێری پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، ئەو وادەیە كۆتا یی هات بۆ ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان ڕا و سرنج و تێبینییه‌كانیان لەسەر پرسی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور پێشكه‌ش به ‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكه‌ن، به‌ڵام هیچ فراكسیۆنێك ڕا و سر‌نج و تێبینی حیزبەی پێشكه‌ش بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نه‌كردووە.

مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان لە 12/4/ 2021 له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ پرسی ده‌ستوور كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان ئەنجامداو داوامان له‌ سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان كرد كه‌ داوا له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی خۆیان بكه‌ن ڕا و سرنج و تێبینییه‌كانیان له‌باره‌ی ده‌ستوورەوە بگه‌یەننه ‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئەو مەبەستەش 15ی ئه‌م مانگه‌ وەك دووا وادە دانرابوو،به‌ڵام ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی هات و هیچ فراكسیۆنێك به ‌فه‌رمی ڕا و سر‌نج و تێبینیی حیزبه‌كەنیان پێشكه‌ش بە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان نه‌كرد.

راشیگەیاند، سبه‌ی دووشه‌ممه‌، 17ی ئایار پەرلەمانی كوردستان به‌ نوسراوی فه‌رمی جارێكی دیكە سەرجەم فراكسیۆنەكان لەبەدەمەوە نەهاتنی حیزبەكانیان لەسەر ئەو پرسە ئاگادار دەكاتەوە.

وتیشی، مەبەستمان له‌ ئاڕاسته‌كردنی نووسراو بۆ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا فشار بخه‌نه‌ سه‌ر حیزبه‌كانیان و ڕا و سرنج و بۆچوونه‌كانیان بدەنە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەر ‌پرسی ده‌ستوور.

رونیشیكردەوە، ئەوان دەیانەوێت بۆچوونی لایەنە سیاسییەكان بزانن لەسەر ئەوەی كە دەیانەوێت گۆڕانكاری لەلیژنەی نوسینەوەی دەستوربكرێت یان وەك ئێستا بەردەوام بێت.

بەوتەی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، ڕا و بۆچوونی ئەو لایه‌نانه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كورسییان هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌شی له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن و كورسیی په‌رله‌مانیان نییه‌ گرنگە و بەهه‌ند وه‌رده‌گیرێت.

لەماوەی رابردودا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەسەر پرسیی دەستور له‌گه‌ڵ لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان كۆبوویەوە.

هاوكات، لایەنە سیاسییەكان پێیان وایە لپرسی ده‌ستوور ڕه‌هه‌ندێكی نیشتمانیی هه‌یه‌ پێویسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ته‌وافوقی له‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌مان كێشه‌ی بۆ دروست نه‌بێت و له‌ كه‌شێكی ئارامدا ئاماده‌ بكرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا