شاندێکی باڵای ئێران دوای بۆردومانەکەی هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکی ئێران لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆبووەوە، ئەوەش یەکەم کۆبوونەوەی فەرمی هەردوولایە لەدوای موشەکبارانەکەی شاری هەولێر.

کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایگەیاندووە، رۆژی 10ی نیسان شاندێکی ئێران بە سەرپەرشتیی حەسەن دانایی فەر، باڵیۆزی پێشووی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، شاندەکەی ئێران لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە “هەردوولایەن جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران کردەوە.”

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا