پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندان دژی تورکیا، هێزێکی زۆری ئەمنی لەبەردەم پارکی شانەدەر بڵاوەیپێکراوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پۆڵەتیک پرێس کەوتوون، لە پارکی شانەدەر لە هەولێر هێزێکی زۆری ئەمنیی بۆ ڕێگریکردن لە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم بڵاوەیان پێکراوە.
خۆپیشاندانی هاووڵاتیان ناڕەزایەتییە دژ بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم، بەتایبەتی هێرشەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆسەر سەیرانگەی پەرەخ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ کە تێیدا نۆ هاووڵاتی شەهید بوون و چەندین هاووڵاتی دیکەی مەدەنی بریندار بوون.