ساڵی رابردوو ملیۆنێك و 500 هەزار گەشتیار هاتونەتە سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئاماژە بەوە دەكات كە هەوڵدەدەن باج‌ و رسومات لەسەر شوێنە گەشتیارییەكان كەمبكرێتەوە و حكومەت هاوكاری زیاتری كەرتی گەشتیاری بكات، تاكو بازرگانان ‌و خاوەنكاران هانبدرێن لە كەرتی گەشتیاریی وەبەرهێنان بكەن.

عەلی رەئوف، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، رایگەیاند لە زۆربەی ساڵەكاندا پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە بۆ هاتنی گەشتیار.

باسی لەوشەكرد، لە ساڵی 2021 دا زیاتر لەملیۆنێك ‌و500 هەزار گەشتیار هاتونەتە پارێزگای سلێمانی، كە ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ خاوەن ئۆتێل‌ و ریستۆرانت ‌و فرۆشیارانی ناو بازاڕ و مۆڵەكان.

دەربارەی ئەو سكاڵایانەش كە كۆمپانیاكانی گەشتوگوزار ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی دەكەن لەسەر ئەوەی ئەو كۆمپانیایانەی گەشتیار دەهێنن باجی زیاتریان لێوەردەگرێت لەوانەی كە گەشتیار دەبەنە دەرەوەی كوردستان، عەلی ڕەئوف وتی: ئێمە سێ جۆر مۆڵەتمان هەیە، كۆمپانیای گەشتیاری‌ و نوسینگەی گەشتیاری ‌و بریكاری گەشتیاری، بەگوێرەی ڕێنماییەكان ئەوانەی كە دەتوانن لە ساڵێكدا زیاتر لەپێنج گروپی گەشتیاری بهێننە ناو شاری سلێمانی ‌و شوێنە گەشتیارییەكان 75% لێخۆشبونیان هەیە لەڕسومات، حكومەت وەكو هاندانێك ئەم ڕێنمایە جێبەجێ دەكات، ئاگاداری ئەوە نین ڕسوماتی زیاتریان لێوەربگیرێت، شتی وا نیە، ئەگەر پەیوەندیدار بێت بەفەرمانگەی زەریبەوە من ئاگادار نیم، ئێمە وەكو فەرمانگەی خۆمان بەوپەڕی تواناوە كار دەكەین بۆ هێنانی زۆرترین گەشتیار.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا