پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد سەبارەت ئەنجامدانی ئامادەكاریی پێویست بۆ بۆنەكانی سەری ساڵی زایینی.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی، كۆمەڵێك ڕاو سەرنج و پێشنیاری پەیوەست بە پاككردنەوەی شاری سلێمانی خرایەڕوو بۆ ئەوەی شەقامە دیارەكان و دەروازەكانی شار ئامادەبن بۆ سازدانی بۆنەو فیستیڤاڵی جۆراوجۆر.
باس لەوەشكراوە، هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی شارەوانی بڕیاریدا بە دروستكردنی لیژنەیەكی تایبەت بە فریاگوزاریی خێرا بە مەبەستی بەدەمەوەچوونی هاوڵاتییان لەكاتی ڕووداو و حاڵەتی لەناكاودا.