پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەبڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم و لەسەر ڕاسپاردەی وه‌زاره‌تی ئاوەدانکردنهوه، بڕیارە دوو تونێلی نوێی دیکه له ده‌ربه‌ندیخان دروست بكرێن.
به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ڕایگەیاند “له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه بڕیار لە دروستكردنی دوو تونێلی نوێ بۆ دەربەندیخان دراوە، دوای ته‌واوبوونی رێکاره ئیداری و یاساییه‌کان، ده‌ست به جێبه‌جێکرنی ده‌کرێت.
وتیشی “تونێله‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی تورکییه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێن، شوێنی دروستکردنیشیان نزیک له شوێنێکی ناوچه‌که‌یه که به ههسهنه کاڕێ به‌ناوبانگه، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویست ته‌رخان بکرێت و گرفت نه‌یه‌ته پێش، له ماوه‌ی دوو ساڵ و نیودا ده‌توانرێت دروست بکرێن و بخرێنه خزمه‌تی هاووڵاتیانه‌وه”.
بەوتەی قائیمقامی قەزای دەربەندیخان، دروستکردنی ئه‌و دوو تونێله، گرنگیی زۆری ده‌بیت بۆ ئاسانکاریی هاتوچۆ و که‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و فشار و لۆده‌ی که ئێستا له‌سه‌ر ڕێگاکه هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی که‌مکرنه‌وه‌ی دووریی نێوان ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کانی که‌لار، سلێمانی، وارماوا، ده‌ربه‌ندیخان.