كەرتی كشتوكاڵ لە هەرێم دەتوانێت ببێتە شوێنگرەوەی نەوت

پۆڵەتیك پرێس

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی دەڵێت كوردستان لەڕووی كشتوكاڵییەوە زۆر ئامادەیە بۆ ئەوەی پێشبكەوێ‌، دەتوانێت بشبێتە جێگرەوەی نەوت، چونكە ئەو ناوچە كشتوكاڵییانەی لای ئێمە هەیە زۆر گرنگ ‌و ستراتیجین، باس لەوەش دەكات لە ساڵی 2020 توانیویانە مۆڵەتی 34 پرۆژەی وەبەرهێنان بدەن.

عەزیز سەعید رەشید، بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی رایگەیاند: كوردستان لە ڕووی كشتوكاڵییەوە زۆر ئامادەیە بۆ ئەوەی پێشبكەوێ‌، دەتوانێت بشبێتە جێگرەوەی نەوت، چونكە ئەو ناوچە كشتوكاڵییانەی لای ئێمە هەیە زۆر گرنگ‌ و ستراتیجین، بۆ نمونە ئەگەر دەشتی شارەزوور بە باشی ‌و بەشێوەی زانستیانە وەبەرهێنانی كشتوكاڵی تیا بكرێت، توانای ئەوەی هەیە هەموو عێراق بژێنێت، ناوچەیەكی وەك شارباژێڕ شوێنێكی زۆر گونجاوە بۆ پڕۆژەی لە قتوونان‌ و بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتون‌ و چەندین جۆر شەربەتی میوەكان، ناوچەی پشدەر بۆ گاوداری ‌و بەرهەمهێنانی بەرهەمەكانی شیرەمەنی، ئەگەر بەڕاستی بایەخ بەم كەرتە بدەین دەتوانین بڵێین جێگرەوە ئەبێت بۆ نەوت.

بەڕێوەبەری گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی وتی: لەگەڵ ئەوەی لەساڵی 2020دا بارودۆخەكە لەبار نەبوو، مەترسی كۆرۆنا هاتە ئاراوە و قەیرانی دارایی‌ و موچەش بەردەوام بوو، ئێمە توانیمان 34 پڕۆژە مۆڵەت بدەین، كە بۆ یەكەمجار بوو سلێمانی لەڕووی ژمارە پڕۆژەی وەبەرهێنانەوە پێش هەولێر بكەوێت لەماوەی 14 ساڵی وەبەرهێناندا.

روونیشیكردەوە، لەو 34 پڕۆژەیە 18 پڕۆژەیان پیشەسازیی بوون، كە پڕۆژەی گەورە و باش ‌و جێی ستایش بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا