پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی بازرگانیی عێراق لەبارەى ئەو پارەیەى کە تائێستا نەدراوە بە جوتیارانى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەریی پەسندکردنى بودجە دەکەن و لەمساڵدا پێیان دەدرێت.
محەممەد حەنوون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا بەشێکى زۆر لە پارەى جوتیارانى هەرێم دابەش کراوە، بەڵام بەشێکى دیکە ماوە، ئەوەى ماویشە پەیوەندی بە بودجەوە هەیە.
حەنون ئاماژەى بەوەکرد، بۆ خەرجکردنی بەشێکی دیکە لە پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی پەسندکردنی بودجە دەکەن و لەم ساڵدا بەشێکى دیکەیان پێ دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق، روونیکردوەتەوە، خەمڵاندن بۆ ڕێژەى پارەى جوتیارانی عێراق کراوەو هەموو ساڵێکیش بەر لە دروێنەو کۆکردنەوەى بەرهەمەکان بودجەکەى بۆ دابین دەکرێت، بەڵام ئەوەى هەرێمی کوردستان پەیوەست بووە لە چەند کێشەیەکەوە.