پۆڵەتیك پرێس
درەنگانێكی شەوی رابردو لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆمبێكی چێنراو بەكاروانێكی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێك برینداربوو.
سەرچاوەیەكی ئەمنی لە بەغدا رایگەیاند، دەرەنگانی شەو لە بەغدای پایتەخت، كاروانێكی لۆجیستی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرایە ئامانج، دەشڵێت، “تەقینەوەكە بۆمبێكی بووە بەكاروانەكەدا تەقیوەتەوە.”
سەرچاوەكە باسی لەوەشكردووە، لە تەقینەوەكەدا پۆلیسێك برینداربووە.
هەفتەی رابردووش، كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە پارێزگای زیقاری باشوری عێراق بە بۆمبێكی چێنراو كرایە ئامانج.
لە چەند مانگی رابردووشدا، چەندینجار كاروانی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە چەند پارێزگایەكی عێراق لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كراونەتە ئامانج.
ڤیدیۆی رووداوەكە