عێراق وەڵامی سعودیە دەداتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی تەندروستی عێراق وەڵامی وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەداتەوە كە داوای لە هاوڵاتییانی كردبوو سەردانی عێراق نەكەن بەهۆی خراپی كەرتی تەندروستییەوە.

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە عێراق زۆر بەرزە و دابەزینی بەرچاو لە نەخۆشییە گواستراوە و بەربڵاوەكان تۆمار كراوە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ چاودێری بەرزی تەندروستی.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە كە بەپێی داتاكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیی ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییە گواستراوەكان لە عێراق زۆر كەم بوەتەوە بەراورد بە تۆمارە جیهانییەكان.

بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە كاتێكدایە كە رۆژی سێشەممە وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا داوای لە هاوڵاتییان كردبوو سەردانی عێراق و سوریا وسودان نەكەن، بەپێی بەیاننامەكە لەم وڵاتانە نەخۆشییە گواستراوەكان بەربڵاون و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانیشیان لە ئاستی پێویستدا نییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا