لە هەرێم رووپێوی بۆ رێژەی كار و بێكاری ئەنجام دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان، دەستی بە رووپێوی لەبارەی رێژەی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستان كردووە و رووپێوییەكەش بە ھاوكاریی رێكخراوی كاری جیھانیی بەڕێوە دەچێت.

سیروان محەمەد، سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان، بەمیدیای پارتی وتووە، دەستمان بە رووپێوی كردووە بۆ دیاریكردنی رێژەی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستان و رووپێوییەكەش بە شێوەی مەیدانییە و لەناو خەڵك ئەنجام دەدرێت، بۆیە لە رێگەی ئەو رووپێوییەوە دەردەكەوێت، كە رێژەی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستاندا چەندە.

راشیگەیاندووە، رووپێویكردنەكە بە ھاوكاری رێكخراویی كاری جیھانی ئەنجام دەدرێت و نەتەوەیەكگرتووەكانیش پشتگیری دەكات.

هاوكات، گوھدار محەمەد لە دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، رووپێوی كار و بێكاری لە ھەرێمی كوردستان بە شێوەی مەیدانی بەردەوامە و ئێستا لە ماڵان كارەكان ئەنجام دەدرێن و تا سەرەتای مانگی داھاتوو كاری مەیدانی تەواو دەبێت.

راشیگەیاندووە، دوای تەواوبوونی دیراسەی رووپێوییەكە دەكەن و لەهەر ناوچەیەك رێژەیەك خێران وەك نمونە وەردەگرن و دواتر دیاری دەکرێت کە چەند خێزان وەرگیراون، ئەوكات دابەشیان دەكەن بە سەر پارێزگا و قەزاكان و بەوەش رێژەی كارو بێكارییان بۆ روون دەبێتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو رووپێوییەی ئەنجامی دەدەن زانستییە و پشتگیریی یوئێنیشی لەگەڵدایە، بۆیە كە كە تەواو بوو بە فەرمی ڕایدەگەیەنین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا