100 دۆلار بەرامبەر بە 150 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نرخی دۆلار لە مامەڵە سەرەتاییەکانی رۆژی سێشەممەدا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد ئەمەش پاش ئەوەی رۆژی رابردوو، خانەی 150 هەزاری بەجێهێشت.

رۆژی سێشەممە (5-3-2024)، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 150 هەزار و 200 دینار لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەرێمی کوردستان مامەڵەی پێوەکرا.

نرخی دۆلار لە رۆژی دووشەممەدا (4ـی ئادار)، دۆلار خانەی 150 هەزاری بەجێهێشت و نرخەکەی دابەزی بۆ 149 هەزار و 700 دینار.

شایەنی باسە ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق 213 ملیۆن و 694 هەزار و 660 دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە و لەو ژمارەیەش 184 ملیۆن و 824 هەزار و 660 دۆلاریان بەشێوەی حەواڵەیە و 28 ملیۆن و 870 هەزار دۆلاریش بەشێوەی نەختینەیە.

پێشبینییەکان بۆ ئەم ساڵ بۆ ئەوە دەچوون کە لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ و جێبەجێکردنی بەشێک لە بڕیارەکانی بانکی ناوەندیی عێراق، نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 145 هەزار دیناری عێراقی داببەزێت، بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بە دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و دیار نییە کەی بڕیارەکان کاریگەرییان دەبێت.

بەهای دیناری عێراقی، لە کۆتایی ساڵی 2014ەوە جێگیریی خۆی بەرامبەر بە دراوە بیانییەکان لەدەستداو، لە سەرەتاکانی ساڵی 2018ەوە بەتەواوەتی کاریگەرییەکانی ئەو ناجێگیرییە لەسەر ئابووری عێراق بەدەرکەوتن. بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە راگەیاندنی میکانزم و رێکاری نوێ بۆ رووبەڕووبەنەوەی ناجێگیری بەهای دراوەکەی، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لەبەرزیدایە و هیچ ئاماژەیەک دیار نیە بە دابەزینی بەشێوەیەکی بەرچاو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا