فڕۆكەخانەی كەركوك دەست بە گەشتەكانی دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ دوو گەشتی ئاسمانی ناوخۆیی و دەرەكی لە فڕۆكەخانەكەوە دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك رایگەیاند، لە 16ی ئۆكتۆبەر فڕۆكەخانەی كەركوك كرایەوە و ئەمڕۆ یەكەمین گەشتی ناوخۆیی لە بەغداوە بۆ كەركوك و هەروەها یەكەمین گەشتی نێودەوڵەتیش بەرەو سعوودیە ئەنجام دەدات.

پێشتر شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبوو، زۆر گومان لە بارەی گەندەڵی لە پرۆژەكەدا هەیە و هەروەها كێشەی تەكنیكی و رێگری ئیداری هەن، بۆیە داوا لە وەزیری گواستنەوە كرد، كاری فڕۆكەخانەكە رابگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا