هێرشكرایە سەر بنكەیەكی سوپای توركیا و چەند سەربازێك برینداربوون

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بنكەیەكی سوپای توركیا لە ناوچەی عەفرین كرایە ئامانج و بەهۆیەوە چوار سەربازی وڵاتەكە و سێ چەكداری تر برینداربوون.

روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، بنكەی سەربازی توركیا لە گوندی عەناب لە خۆرهەڵاتی شاری عەفرین تۆپباران كراوە و لە ئەنجامدا چوار سەربازی توركیا و سێ چەكداری نزیك لەو وڵاتە بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرچاوەی تۆپبارانەكە ناوچەكانی ژێر كۆنتڕۆلی حكومەتی سوریا و هێزە كوردییەكان بووە لە ریفی حەلەب.

لە بەرامبەردا سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی نزیك لەو وڵاتە، چەند گوندێكیان لە ناحیەی شەرا و ناوچەی شەهبا تۆپباران كردووە.

هاوكات لە گوندی مەرعەناز لە باكوری شاری حەلەب، شەڕ و پێكدادان لە نێوان هێزەكانی حكومەتی سوریا و گروپە چەكدارەكان روویداوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا