پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئەگەر حکومەتی هەرێم بتوانێت سوتەمەنی پێویستمان بۆ دابین بکات ئەوا دەتوانین پێدانی کارەبا بکەین بە 24 کاتژمێر.
کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێم لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاد، “ئهگهر حكومهتى ههرێم بتوانێت بڕى سووتهمهنى پێویستمان بۆ دابینبكات ئهوه ئێمه دهتوانين كارهبا بكهینه 24 كاتژمێر، بهڵام حكومهت ئهو پارهیه بۆ دابهشكردنى مووچه لهكاتى خۆیدا خهرج دهكات، له ئێستادا بۆیه ناتوانن كارهبا بكهینه 24 كاتژمێر”.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا پێدانی کارەبا نزیکەی 16 کاتژمێرە، بەڵام بەپێی ئەو ژێرخانەی کە هەمانە دەگەین بەو ئاستەی کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکەین.
وتیشی، لەو ماوەیەدا توانیومانە 615 مێگاوات کارەبا بێنینەوە ناو تۆڕەکانی کارەبا، بەپێی پلانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا.
ڕوونیشی کردەوە، وەک ژێرخان لە هەرێم ئێستا 6700 مێگاوات کارەبامان هەیە، جگە لەوەی هەر لەو کابینەدا 2 هەزار و 493 مێگاوات وەکو گڕیبەست کراوە، بەشێکیان کەوتونەتە بواری جێبەجێکردن، بەڵام وەک بەرهەمهێنانی کارەبا ئێستا 3500 مێگاواتە.