ئەندامێكی لیژنەی یاسایی پەرلەمان لەسەر كەیسی سزادراوانی بادینان هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس:
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر بۆ سزادانی چالاكوان و رۆژنامەنووسەكان بڕیارێكی نادادپەروەرانەبوو، هیوادارین دادگای تەمیز بڕیاری ئازادكردنییان بدات.

ڕووپاك ئەحمەد رەحمان ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بڕیارەكەی دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر بڕیارێكی نادادپەروەرانە بووە ئەو تۆمەتانەی بەسەریاندا دراوە و سزادراون لەسەر تۆمەتی ناڕەوان و پێموایە پێشێلكردنی ئازادی رادەربڕینە، هەموو رۆژنامەنووس و هاووڵاتییەك مافی ئەوەی هەیە، كە رای خۆی دەرببڕێت، ناكرێت لەسەر ئەوە تۆمەتی بۆ هەڵببەسترێت و سزابدرێت.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی: پێم وایە دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر سەربەخۆیی نە پاراستووە هیوادارم دادگای تەمیز ئەو بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە و بڕیاری ئازادكردنییان بۆ دەربكات.

دەربارەی كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی دادوەری، كە رۆژی یەك شەممە ئەنجامدرا رووپاك ئەحمەد وتی: دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاریدابوو لەكاتی پشووی پەرلەماندا سەردانی لیژنەكانی پەرلەمان لەگەڵ وەزارەتەكان بكات، بەنیسبەت لیژنەی یاساییەوە لایەنی پەیوەندیدار بە لیژنەكەی ئێمە بریتییە لە ئەنجوومەنی دادوەری و ئەنجوومەنی شورا و وەزارەتی داد، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی هەماهەنگی نێوان هەردوولا كراوە.

پەیوەست بە دۆسییەی سزادانی پێنج چالاكوان و رۆژنامەنووسەكە ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای كرد ئەنجومەنی دادوەری باسیان لەوەكرد كەس و كاری سزادراون دەتوانن لە رێگای دادگای تەمیز داوای پێداچوونەوەی ئەو بڕیارە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا