لە سلێمانی پڕۆژەیەکی کارەبا بەبڕی زیاتر لە 133 ملیۆن دینار جێبەجێدەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕی زیاتر لە 133 ملیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەچوارچێوەى پڕۆژەکانى بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەسەرپەرشتى بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى سلێمانى و لەسەر بودجەی داهاتی (8%)ی کارەبا، بەبڕى زیاتر لە (133) ملیۆن دینار، کارەبا دەگەیەنرێتە گەڕەکێکى نوێ لە ناو شارى سلێمانى.

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژه‌كە بریتییە له‌ گەیاندنى کارەبا و دانانى محویلە بۆ گەڕەکى موکریان  لە کازیوە، فیدەرى (265) لە وێستگەى قڕگە، كه‌ كۆی بودجه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌ ( 133.222.000) سەد و سى و سێ ملیۆن و دووسەد و بیست و دوو هه‌زار دینار.

ئاشکراشی کرد، پرۆژه‌كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای (په‌ره‌ژاڵ) جێبه‌جێ ده‌كرێت و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی (60) رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا